١ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٣٠
موسەوی : جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا دەبێ هاریکاریی لە گەڵ حکومەتی چین بکات

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە کومەڵی نێودەوڵەتیی ویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا هاریکایی حکومەتی چین بکات .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەباس موسەوی لەسەر توویتەردا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڤایروسی کرۆنا کارەساتێکی جیهانیە کە هەموو جیهان دەبێ بۆ خاشەبڕکردنی لە گەڵ حکومەت و گەلی چین هاریکاری بکەن نوسی ، دڵنیام چینیەکان بە بەڕێوەبەرایەتی بەهێز و هەستکردن بە بەرپرسایەتی و تێکۆشانێک کە تێیاندا شک دەبەم ، لەم قۆناغە ئەستەمە دەرباز دەبن .

 ڤایروسی کرۆنا ساڵی رابردوی زایینی لە شاری ووهانی چین بینرا و ئێستا جیا لە 30 پارێزگەی ئەم وڵاتە ، لانیکەم گەیشتووەتە 20 وڵاتی دیکەش .

ئەم ڤایرووسە تا ئێستا بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە 210 کەس و لانیکەم 8 هەزار کەس لە جیهاندا تووشی بوون .

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەمبارەوە رەوشی نائاسایی راگەیاندووە .

...........
340